عێراق بۆڕی نه‌وتی نوێ به‌ره‌و پێشخابوور راده‌كێشێت
هێله كۆنه‌كه كاری پێناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره هێلێكی بۆڕی نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو، له قه‌زای بێجی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی پێشخابوور رابكێشرێت.
عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له‌سه‌ر زاری جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، كۆمپانیا و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پلانی راكێشانی ئه‌و بۆرییه نه‌وتییه نوێیه ئاماده بكات.
وه‌ك وێبساتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، راكێشانی ئه‌و هێله نوێیه، به وه‌به‌رهێنان ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا، كۆمپانیاكان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له رێگه‌ی ئه‌و هێله نوێیه، نه‌وتی خاوی كه‌ركووك به بێجیدا ده‌گه‌یه‌نرێته ناوچه‌ی پێشخابوور و له‌وێوه بۆ سه‌ر به‌نده‌ری جیهانی توركی.
هۆكاری راكێشانی ئه‌و بۆرییه نوێیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونی هێله كۆنه‌كه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه زیانی زۆری لێدراوه و بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت سوودی لێوه‌رناگیرێت.