ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بناسه كه له‌رۆژێكدا به‌شداریی 2 یاری كردووه
له گێمی دووه‌م چۆته یاریگه گۆڵیشی كردووه
مارك هیوز هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز و یانه‌ی بایرن میونشن، له لێدوانێكدا بیره‌وه‌رییه‌كی پێشووی خۆی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: له رۆژێكدا به‌شداریی دوو یاریم كردووه.
مارك هیوزی ته‌مه‌ن 54 ساڵ و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ستۆك سیتی ئینگلیزی ده‌ڵێت: كاتێك یاریم بۆ یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كرد، رۆژێكیان لەگەڵ ئولی هۆینێس، بەڕێوەبەری گشتی یانەی بایرن نانی ئێوارەمان دەخوارد، لێی پرسیم: یارییەکەی نێوان وێلز و چكسلۆڤاکیا (یۆرۆی 1988) کەی ئەنجام دەدرێت؟ منیش پێم گوت، سبەی نیوەڕۆ یارییه‌كه ده‌كرێت و به‌شداری ده‌كه‌م، ئەویش گوتی زۆر باشە، کەواتە بۆ یارییەکەی ئێوارە ئامادە دەبیت.
هەمان ڕۆژ دوای یارییەکەی وێڵز، کە ئۆلی لەناو یاریگا ئامادەبوو، پێی گوتم با بڕۆین بۆ یارییەکەی بایەر میونشن و بڕووسیا مۆنشینگلادباش، کاتێک گەیشتینە یاریگا، گێمی یەکەمی یارییەکە کۆتایی هاتبوو، من لە سەرەتای گێمی دووەمەوە بەشداریم کرد و یارییەکەمان بردەوە.
مارك هیوز، له نێوان ساڵانی 1978 ـ 1980 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر ئه‌زموونی یاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بارسێلۆنا، چێڵسی، ساوسهامپتن، ئێڤه‌رتۆن، بایرن میونشن و بلاكبێرن رۆڤێرز تاقی كردۆته‌وه.
