حه‌وت كيلۆگرام ئاسنيان له گه‌ده‌ى ده‌رهێنا
ته‌مه‌نى 35 ساڵه و به هۆى ئازارى گه‌ده‌يه‌وه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك پزيشكى هيندستان نهشتهرگهرييهكيان به سه‌ركه‌وتوويى بۆ كه‌سێك ئه‌نجامدا و توانيان 7 كيلۆگرام ئاسن له گهدهيدا ده‌ربهێنن.
رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه ناوى مه‌قسود خان و ته‌مه‌نى 35 ساڵه و به هۆى ئازارى گه‌ده‌يه‌وه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كردووه.
رۆژنامه‌كه له زارى دكتۆر بريانك شارما، پزيشكى سه‌رپه‌رشتيارى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كاتێك پشكنينمان بۆ گه‌ده‌ى كرد، تاساين، چونكه له گهدهيدا ژماره‌يه‌كى زۆرى دراوى كانزايى و بزمار و بورغو و سهموولا هه‌بوون.
گوتيشى: پێده‌چێت نه‌خۆشه‌كه گيرۆده‌ى شڵه‌ژانى ژيرى بوو بێت و كێشه‌ى له مێشكيدا هه‌بێت، به‌ڵام كه‌سوكارى ده‌ڵێن ئه‌و شوفێرى گاليسكه‌ى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتيانه و هه‌ر كاتێك موشته‌رييه‌كانى پاره‌يان داوه‌تێ خستوويهتييه ده‌مى بۆ ئه‌وه‌ى به خێرايى بيانگهيهنێت و هه‌ندێك جار له په‌له په‌لدا ئه‌و دراوانه‌ى قوت داوون.
كه‌سوكاره‌كه‌ى باسيان له‌وه كردووه، به‌م دووايانه مه‌قسود خان، تووشى ئازار بووه و له تاو ئازارى خۆى ره‌نگه مادده‌ى كانزايى ديكه‌ى قوت دابێت.
پزيشكه‌كان هۆشداريان داوه‌ته خان، كه هێشتا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى هه‌يه و ئه‌ويش به‌ڵێ،ى به هه‌مووان داوه كه چيديكه هيچ ته‌نێكى كانزايى قوت نه‌دات.