لە كەركووك زەوییە كشتوكاڵییەكانیش تەعریب دەكرێن
"بە پاڵپشتی حەشدی شەعبی عەرەبە ھاوردەكان ھاتوونەتەوە سەر زەوییەكانمان"
K24 - كەركووك
زەوییە كشتوكاڵییەكانی سنووری كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دوای 16 ئۆكتۆبەر جارێكی دیكە تەعریب كرانەوە و ھاووڵاتیانی كورد كە خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكانن، دەڵێن عەرەبە ھاوردەكان بە ھاوكاری و پاڵپشتی حەشدی شەعبی گەڕاونەتەوە ناوچەكانمان و زەوییەكانیان لێ داگیركردوین وەك ساڵانی سەردەمی رژێمی بەعس.