دوای 39 ساڵ پەكەكە درێژە بە شەڕی چەكداری دەدات
پڕۆسەی ئاشتی بێ ئەنجام كۆتایی پێھات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ 39 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) تێدەپەڕێت، ئەو پارتەی 33 ساڵە لە باكووری كوردستان لە شەڕی چەكداریدایە، لە مێژووی ئەو پارتەدا تا گرتنی رێبەرەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی، چەندین رووداوی گرنگ روویانداوە، لە ساڵی 2013دا ھەریەك لە حكومەتی توركیا و پەكەكە زۆر نزیكی یەكتر ببوون، بەڵام پڕۆسەكە بە ئەنجام نەگەیشت و شكستی ھێنا.
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) 27/11/1979، لە گوندی فیس، بە رابەرایەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دامەزراوە و لە ساڵی 1984 خەباتی چەكداری دەست پێكردووە، تا ئێستاش بەردەوامە، لە پەیامی ساڵیادی 40 ساڵەی دامەزراندنیشیدا پەكەكە ئاشكرای كرد كە ئەم یادە بە چالاكی سەربازی و تۆڵە سەندنەوەی شەھیدەكانیان دەكەنەوە.