ئەم ناوبژیوانەی له‌ میژوودا زۆرترین نادادپەروەری بەرامبەر بارسێلۆنا كردووه‌

به‌ ڤیدیۆ... ئه‌م ناوبژیوانه‌ پێشتریش هه‌مان زوڵمی له‌ بارسێلۆنا كردووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، به‌ دوو به‌ڵگه‌، سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ئیگناسیۆی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی دوێنێی نێوان ڤالێنسیا و بارسێلۆنا زۆرترین زوڵم و سته‌می له‌ دژی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان كردووه‌.

رۆژنامەی(مارکا)ـی ئیسپانی لە چاپی ئەمرۆی دووشەمە 27 نۆڤێمبه‌ری 2017 باسی ناوبژیوان ئیگناسیۆی ڤیلانۆڤا دەکات کە شه‌وی رابردوو گۆڵێکی دروستی بۆ بارسێلۆنا ھەژمار نەکرد، ئەوەی خستۆتەوە بەر باس کە ئەم ناوبژیوانە لە مێژوودا غەدری گەورەی لە کەتەلۆنیەکان کردووە.

ڤیلانۆڤا لە خولەکی 30 یارییەکدا گۆڵێکی لیۆنێل مێسی رەت کردەوە، کاتێک لێدانێکی بەھێزی ئاراستەی گۆڵپارێزی ڤالێنسیا کرد، تۆپەکەش ھێڵی گۆڵی نیتۆی گۆڵپارێزی بڕی، دواتر گۆڵپارێز دووریخستەوە و ناوبژیوانیش ھەژماری نەکرد و بەردەوامی بە یاریی کردندا.

 دواتر چەندین جار ئەو گرتەیە دووبارەکرایەوە، ده‌ركه‌وت كه‌ گۆڵێکی سەد لەسەد دروست بووە، بەڵام ناوبژیوانی ناوەڕاست و یاریدەدەرەکەشی، قەبوڵیان نەکرد، له‌ كاتێكدا دوای یارییه‌كه‌ یاریزانان و یاریده‌ری راهێنه‌ری ڤالێنسیا ددانیان به‌و گۆڵه‌دانا كه‌ زۆر دروست بوو.

مارکا، نووسیویەتی: لە یەنایەری رابردوودا لەگەڵ یانەی ڤیاریال، بە ھەڵەی ھەمان ناوبژیوان بارسا، دووچاری یەکسانبوون ھات, کە یارییەکە بە گۆڵێک بۆ ھەردوو لا تەواوبوو، بەتایبەتیش ئەم ناوبژیوانە لێدانێکی سزای دروستی بۆ بارسێلۆنا ھەژمار نەکرد، کاتێک تۆپەکە دووجار بە ئاشکرا بەردەستی بڕۆنۆ سۆریانۆی یاریزانی ڤیاریال دەکەوێت، کەچی لێدانی سزای بۆ بارسا نەگرت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م رووداوه‌ی بە ئابڕووچوونێکی تایبەت ناوی دەبات، چونکە  خەریک بوو ھەمان ھێرش ببێتە گۆڵی پێچەوانە لە دژی بارسێلۆنا، کاتێک یاریزانەکان خەریکی رەخنەگرتن بوون لە ناوبژیوانان.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

به‌ ڤیدیۆ هه‌مان ناوبژیوان وه‌رزی رابردوو لێدانێكی پێناڵتی دروستی بۆ بارسێلۆنا هه‌ژمار نه‌كرد

 

هه‌مان ناوبژیوان گۆڵێكی دروستی بۆ مێسی ڕه‌ت كرده‌وه‌