نێچیرڤان بارزانی: 180 هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو به‌هۆی ھێزه‌كانی عێراق ئاواره‌بوون
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم 160 هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو به‌ده‌ستی ھێزه‌كانی عێراق ئاواره‌بوون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27/11/2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ههفتانهیداو له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 له‌باره‌ی واژۆكردنی مه‌رسوومی دانانی پارێزگاریی نوێی سلێمانی رایگه‌یاند: من بڕیاری دانانی پارێزگاری نوێی سلێمانیم واژۆكردووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم كه بتوانێت خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بكات، بززتنه‌وه‌ی گۆڕانیش خۆیان به‌شێكن له حكومه‌ت و ئیداره‌ی حكومه‌ت له پارێزگای سلێمانی".
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له كه‌ركووك و خورماتوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا هێنراوه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان گووتی: "180 هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو ئاواره‌بوون و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌رهاتووه‌و به‌هۆی هێزه‌كانی عێراقه‌وه ماڵی خه‌ڵك زۆر سووتاوه‌و رووخاوه‌و ته‌عه‌دا له خه‌ڵك كراوه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ھێزه‌كانی عێراق.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی: " له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه پێكبهێنێ و زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و خه‌ڵكی به‌ڕێزه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بێنه سه‌رخه‌ت و له‌و رووه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییان هه‌بووه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئێمه دواتر بڕیاری خۆمان له‌سه‌ر كات و رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین و پێشتر سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانمان كردووه".