ریزبهندی ئهو 10 یانەیەی زۆرترین مووچە بە یاریزانەکانیان دەدەن
نوێكردنهوهی گرێبهستهكهی مێسی گۆڕانكاری بهسهر ریزبهندییهكهدا هێنا
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ناوی ئەو یانانەی ئاشکرا کرا کە زۆرترین مووچە بە یاریزانەکانیان دەدەن، رۆژنامەکە ئاماژەی بە ناوی 10 یانەی لەسەر ئاستی جیھان داوە و كه ساڵانە زۆرترین پارە وەک مووچە بە یاریزانەکانیان دەدەن، بەپێی ئەو توێژینەوەی کە کۆمپانیای گلۆبال سپۆرتی ئەمریکی ئەنجامیداوە.
بەپێی توێژینەوەکە، یانەی بارسێلۆنا لە خانەی یەکەمی ئەو یانانە دێت کە زۆرترین مووچە بە یاریزانەکانی دەدات، یانە کەتەلۆنییەکە پێش مانگێک لە خانەی دووەم دەبیندرا، بەڵام دوای ئەوەی مێسی بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە، بارسێلۆنا سەرووی 10 یانەکانی گرت، مێسی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ساڵانە نێوان 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆی تەواو وەردەگرێت.
ئەمەی خوارەوە ناوی ئەو 10 یانەیە کە زۆرترین مووچە بە یاریزانەکانیان دەدەن:
1ـ بارسێلۆنا 141 ملیۆن یۆرۆ
2ـ پاریس سان جێرمان 139 ملیۆن یۆرۆ
3ـ ریال مەدرید 133 ملیۆن یۆرۆ
4ـ مانچێستەر یونایتد 112 ملیۆن یۆرۆ
5ـ مانچێستەر سیتی 112 ملیۆن یۆرۆ
6ـ بایرن میونشن 111 ملیۆن یۆرۆ
7ـ یۆڤێنتۆس 104 ملیۆن یۆرۆ
8ـ چێڵسی 95 ملیۆن یۆرۆ
9ـ ئارسیناڵ 86 ملیۆن یۆرۆ
10ـ ئاتلێتیکۆ مەدرید 86 ملیۆن یۆرۆ
لوقمان عەلی
