ماریۆ گۆتزه كۆتایی پێهات
له چامپیۆنزلیگ و بۆندزلیگا و سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان داده‌بڕێن
ماریۆ گۆتزە هێرشبەری ئەڵمانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە هۆی پێکان ناتوانێت تا قۆناخی دووەمی بۆندێزلیگا یاری بکاتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 نۆڤێمبه‌ری 2017، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند به فه‌رمی پێكانێكی درێژخایه‌نی ماریۆ گۆتزه‌ی راگه‌یاند.
یاریزانی ئەڵمانی زەردەواڵەکان کە ماوەیەکە لە پێکان گەراوەتەوە و چەند یارییەکیشە دەتوانێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات، لە یاری یانەکەی بەرامبەر شالکە لە دێربی رۆر تووشی پێکان بوەوە و بەم هۆیەوەش تا کۆتایی ئەمساڵ و دەستپێکردنەوەی قۆناخی دووەمی بۆندێزلیگا ناتوانێت یاری بکات.
گۆتزە لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بووە و بۆ چاک بونەوەش لەم پێکانەی پێویستی لە زیاتر 6 هەفتە چارەسەری بەردەوام هەیە.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌ك موژده‌یه‌ك پێكانی گۆتزهیان راگه‌یاند و جه‌ختیان له‌وه كردۆه‌وه كه ئه‌م یاریزانه ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری بكات.
