زێدان بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كردووه
گاریس به‌یل گه‌ڕایه‌وه راهێنه‌ره‌كان و ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان دایه
زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا بۆچوونی خۆی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه گاریس به‌یل بۆ یه‌كه‌مجار له دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی به‌شداریی له مه‌شقی به كۆمه‌ڵ كردووه و ناویشی خراوه‌ته لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 نۆڤێمبه‌ری 2017 زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی فیۆنلابرادا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ یارییه‌كه بانگهێشتی چه‌ندان یاریزانی لاوی كردووه.
زیزۆ له به‌رسیڤێكدا ره‌تی كرده‌وه قسه له باره‌ی هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوان و به‌كارهێنانی سیسته‌می ڤیدیۆیی بكات و گوتی: نامه‌وێت هیچ مشت‌ومڕێك له باره‌ی ئه‌م پرسه‌یه بكه‌م، به‌ڵكو پێویسته فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ش شتێكی بێمانایه.
زیزۆ گوتیشی: بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كایلۆر ناڤاس، گاریس به‌یل و كۆڤاسیچ یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام پشوو به سێرخیۆ رامۆس ده‌ده‌م و بانگهێشتی چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی تیپی دووه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه.
زیزۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ماوه‌یه‌كی نزیك سێكوچكه‌ی bbc گاریس به‌یل، كریستیانۆ و بێنزێما له هێڵی پێشه‌وه هاوشانی یه‌كتر ده‌بیننه‌وه.
زیزۆ له باره‌ی سیبایۆس گوتی: ئه‌م یاریزانه هێشتا تازه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه و سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌میه‌تی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، ئێمه جارێ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆڤاسیچ ده‌كه‌ین و په‌له له سیبایۆس ناكه‌ین، ئه‌و ده‌زانێت كه هاوشانی چه‌ندان ئه‌ستێره یاری ده‌كات و گه‌شبینه به داهاتووی خۆی.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 23:30 له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی فیۆنلابرادا ده‌كات، له یاری چوون یانه‌ی شایانه به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.
.jpg)