لە 26 ساڵدا نزیكەی 26 ھەزار خێزان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە كوردستان

"ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو كەمتر گەڕاونەتەوە"

K24 - سۆران

بە گوێرەی ئاماری نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سۆران، له‌ ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 26 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی وڵاتی ئێران  كه‌ ژماره‌یان نزیك به‌ 125 هه‌زار كه‌سه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ باشووری كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی راگرتنی هاوكارییه‌كانی UN و داخرانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ نیشتیمانی خۆیان.