به په‌یدابوونی ئه‌و ئامێره ماڵئاوایی له كیبۆرد ده‌كرێت
چیدی كیبۆردی كلاسیكی به‌كارناهێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای تاپ سیتسه‌مز، به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ته‌خته‌كلیل "كیبۆرد"ی ئاسایی به‌رهه‌مهێناوه، كه ته‌نها به جووڵاندنی په‌نجه‌كان، ده‌توانی نووسینه‌كانت بكه‌ی.
به‌رهه‌می كۆمپانیاكه به ناوی "تاپ"ه و له پێنج ئه‌لقه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو پێكده‌ێت و له په‌نجه ده‌كرێت.
به به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا، ده‌توانرێت هه‌ر رووێك بكرێته كیبۆرد و ماوس به شێوه‌یه‌كی باشیش كاره‌كانی خۆی ده‌كات، له ئێستاشدا كۆمپانیاكه سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیله‌كه‌ی كیبۆرد به باشترین شێوه، جێگه‌ی ته‌خته‌كلیله كلاسیكییه‌كان بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه، نووسین و نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بنووسن و ره‌وانه بكه‌ن، هاوكات ده‌توانرێت بۆ مۆبایل و كاتژمێری هۆشمه‌نده‌كانیش ده‌به‌سترێت.
ئامێره‌كه وایه‌رلێسه و ده‌توانرێت ماوه‌ی 8 كاتژمێر به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به دووباره بارگاویكردن هه‌بێت، كاری پێ بكرێت، پێشبینیش ده‌كرێت نرخی ئه‌و ئامێره بگاته 130 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كان.