فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 41 بنكه‌ی په‌كه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن
بۆردوومانه‌كان شه‌وی رابردوو له چیای ئاسۆس ئه‌نجامدراوه

K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 41 بنكه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانیان له چیای ئاسۆس بۆردوومانكردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/11/2017 ، ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بۆردوومانی چڕی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"ـیان له چیای ئاسۆس كردووه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای توركیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توانیوویانه 41 بنكه‌ی په‌كه‌كه بكه‌نه ئامانج، له‌ناویاندا حه‌شارگه و و تونێلیش هه‌بووه‌و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكهوانیش له‌و هێرشه‌دا به‌شداربوون و به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆیان".
میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "له‌م ماوانه‌ی دواییدا، سوپای توركیا توانیوویانه سه‌رجه‌م بنكه‌كانی په‌كه‌كه له‌باكووری كوردستان خاپوور بكه‌ن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك پێگه و بنكه‌ی په‌كه‌كه‌یان له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێرانكردووه. به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.