به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای حه‌شد له زانكۆی كه‌ركووك كێشه درووست ده‌بێت
قوتابییه‌كی كورد له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه داواكراوه و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی درووستبووه.. بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - كه‌ركووك:
به‌یانی ئه‌مڕۆ، له زانكۆی كه‌ركووك، قوتابییانی عه‌ره‌ب، به هه‌ڵكردنی ئاڵای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و عێراق، سووكایه‌تییان به قوتابییه كورده‌كان كردووه.
یه‌كێك له قوتابییه كورده‌كانیش، ئاڵاكانی هێناوه‌ته خواره‌وه و دواتر له رێگه‌ی حه‌شدی مه‌ده‌نی، كه قوتابی كۆلێژن و به جلی مه‌ده‌نی له ریزه‌كانی حه‌شد ده‌وام ده‌كان، ئاڵاكانییان هه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان 24 كه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئاڵاكانی عێراقی هێناوه‌ته‌وه خواره‌وه، ئێستا ژیانی له مه‌ترسیدایه و له‌لایه‌ن حه‌شد و گرووپه میلیشا چه‌كداره‌كان، داواكراوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئاڵاكانی هێناوه‌ته خواره‌وه، بۆ وێبسایتی كوردستان 24 گوتی: "ئه‌و گرووپه ئاهه‌نگییان ده‌گێڕا، سه‌ره‌تا چوومه لایان بۆ ئه‌وه‌ی به قسه‌ی خۆش تێبگه‌ین كێشه‌كه چییه، ئه‌وان گوتیان پێشوازی له قوتابیانی قۆناغی یه‌ك ده‌كه‌ین و به سێ زمان گۆرانییه‌كان لێده‌درێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "دواتر ته‌نها گۆرانی عه‌ره‌بی پێكرا و ئاڵاكانی حه‌شد و عێراقیشیان به‌رزكرده‌وه، منیش دووباره پێمگوتن ئه‌گه‌ر پێشوازیكردنه له قوتابیانی قۆناغی یه‌ك، بۆچی ئاڵای حه‌شد و عێراق هه‌ڵده‌كه‌ن".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتیشی: "منیش ئاڵاكانی عێراق و حه‌شدم هێنایه خواره‌وه، دواتر ئه‌وان ئاڵاكانییان لێسه‌ندمه‌وه و ئێمه‌یان جیاكرده‌وه".
ئه‌و قوتابییه كورده دووپاتیشی كرده‌وه، له ئێستادا پێیان راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به دوایدا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه ئه‌ویش بڕیاریداوه له كه‌ركووك نه‌مێنێته‌وه و بچێته لای كه‌سوكاره‌كه‌ی، له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی نیشته‌جێی خورماتوو و كه‌ركووك، ئاواره بوونه.