له‌مه‌ودوا خه‌ڵكی میسر ئۆتۆمۆبیلی نوێیان ناوێت
به‌ر له درووستبوونی قه‌یرانی ئابووری له میسر ئه‌و ئۆتۆمبیلانه له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می ریسایكلین و سیكرابه‌وه سوودیان لێ وه‌رده‌گیرا
K24- هه‌ولێر:
قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران وای لە ھاووڵاتیانی میسر كردووە، پەنا بۆ كڕینی ئەو ئۆتۆمبێڵانە ببەن كە دووچاری پێكدادان بوونەتەوە. له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی بازاڕی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ش، پێشانگایەكی تایبەتیان بۆ كراوەتەوە و بە نرخێكی زۆر ھەرزان كڕین و فرۆشتیان پێوە ده‌كرێت. وه‌ك هاووڵاتیانی میسریش ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، بۆ كەمكردنەوەی خەرجی ھاتووچۆ ناچارن پەنا بۆ ئەو جۆره ئۆتۆمبێلە لێدراوانە ببەن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له درووستبوونی قه‌یرانی ئابووری له‌و وڵاته، ئه‌و جۆره ئۆتۆمبیلانه له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می ریسایكلین و سیكرابه‌وه سوودیان لێ وه‌رده‌گیرا.