زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سه‌ركێشی كردووه و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كردووه
بۆ یه‌كه‌مجاره به‌م پێكهاته‌یه یاری ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ئاشكرا كردووه كه كه ئه‌مشه‌و زێدان له جامی شای ئیسپانیا پشتی پێده‌به‌ستێت.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ده‌ستپێكی یارییه‌كه كه كه‌متر له 2 كاتژمێری ماوه پێكهاته‌كه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه.
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس
به‌رگریكاران: ئه‌شره‌ف، ناچۆ، مان‌و و تیخیرۆ
ناوه‌راستكاران: سیبایۆس، لۆرێنتی، كۆڤاسیچ و تیۆ هێرناندێز
هێرشبه‌ران: گاریس به‌یل و بۆرخا مایۆرال
یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی ریال مه‌درید: محه‌مه‌د، فرانكۆ، كویزێدا، ئۆسكار و سیۆنی.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 23:30 له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی فیۆنلابرادا ده‌كات، له یاری چوون یانه‌ی شایانه به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.
