حكومه‌تی عێراق جوتیارانی زاخۆی له كێڵگه‌كانیان دوور خستۆته‌وه
له‌كۆی رووبه‌ری 140 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له زاخۆ ته‌نیا 70 هه‌زار دۆنم داچێندراوه
K24- هه‌ولێر:
پێانەدانی پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن حكومەتی بەغداوە، كاریگەری خراپی كردووەتە سەر بەرھەمھێنانی گەنم لە ده‌ڤه‌ری زاخۆ.
وه‌ك جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، زاخۆ رووبەری 140 هه‌زار دۆنم زه‌وی چاندنی گه‌نمی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی پێنه‌دانی پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، بۆئه‌مساڵ ته‌نیا 70 ھەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە.
خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، ئەوان توانای گەنم تۆكردنشیان نییە و دەبێت لە دەرەوە ھاوردەبكرێت.