داڤید لویز ده‌چێته ریال مه‌درید؟
ئه‌م وه‌رزه هه‌ژاندنی تۆڕی ریال بۆته ئاوخواردنه‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی میدیایی بریتانیا، زینه‌دین زێدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی لاوازی هێڵی به‌رگری داوای داڤید لویزی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی چێڵسی كردووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه هه‌ژاندنی تۆڕی یانه‌ی شایانه بۆته ئاوخواردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی گاردیان و تێلێگرافی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی پلانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی داڤید لویز داڕشتووه، له دوایین یاریش له چامپیۆنزلیگ به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه به‌بێ هیچ هۆكارێك دوورخرابووه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان ده‌یه‌وێت سوود له بارودۆخی خراپی ئێستای لویز له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌م یاریزانه په‌ڵكیشی بێرنابیۆ بكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له دوای رۆیشتنی كلیپه‌ر پیپی و پێكانه لهسهریهكهكانی ڤاران و نه‌خۆشكه‌وتنی كارڤاخاڵ درزێكی گه‌وره‌ی تێكه‌وتووه، به‌هۆیه‌وه 8 خاڵ له لالیگا له بارسێلۆنا دووركه‌وتۆته‌وه و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌شی له چامپیۆنزلیگ له‌ده‌ستداوه.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له لالیگا له كۆی 13 یاری، 11 جار تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه، له چامپیۆنزلیگیش له 5 یاری، 5 گۆڵی لێكراوه، له جامی شای ئیسپانیا یانه‌یه‌كی پله‌دوو له 2 یاری، 2 گۆڵی له ریال مه‌درید كرد، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری یانه مه‌دریدییه‌كه دروست كردووه.
