دۆسیەی گەندەڵی 6 ملیار دۆلاری دزراو دەكرێتەوە
لیستێكی 50 كەسی ئامادەكراوە
K24 - ھەولێر
دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی عێراق ئاماده‌كراوه كه تێیدا شه‌ش ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دزراوه، ناوی 50 بەرپرس تۆماركراون كه به‌شداربوون له‌و گه‌نده‌ڵییانه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، لیستێكی 50 ناوی ئاماده‌كراوه كه ناوی وه‌زیره‌كانی پێشوو و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و پارله‌مانتاران و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی تێدایه، كه به‌رپرسن له به‌هه‌ده‌ردانی 6 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له‌ناو پڕۆژه‌كاندا، دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایی هه‌یه كه ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری تێچووه و خودی وه‌زیری زانیویه‌تی ئه‌و ویستگه‌یه له عێراق كار ناكات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌رتیل په‌سه‌ندیكردووه، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنه‌رێك به به‌های 900 ملیۆن دۆلار زه‌وی كشتوكاڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شكردووه و كراوه‌ته خانوو، جگه له دروستكردنی فوتابخانه‌ی وه‌همی و گه‌نده‌ڵی گه‌وره له چاپكردنی په‌رتوكی خوێندن.