باوكی نێیمار باسی رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات
پێشبینی كاتی چوونی نێیماری بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا كردووه
له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ریال مه‌درید باوكی، باوكی نێیمار ئاشكرای كرد له ئێستا ئه‌م كاره روونادات، به‌ڵام له ماوه‌ی 5 تا 6 ساڵی داهاتوو ئه‌م كاره‌ی به مه‌حاڵ وه‌سف نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29 نۆڤێمبه‌ری 2017، جۆنیۆ دا سیلڤا باوكی نێیمار له دیمانه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ Fox News ره‌تی كرده‌وه له ئێستادا نێیمار هیچ گفتووگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكات.
باوكی نێیمار ده‌شڵێت: هیچ ئه‌گه‌رێك نییه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه نێیمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، به‌و پێیه‌ی ئێمه گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان هه‌یه.
باوكی نێیمار گوتیشی: له داهاتوو هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، دوور نییه له دوای 5 تا 6 ساڵی داهاتوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ئێمه نیازی ئه‌وه‌مان نییه له دوای 3 مانگ له جێهێشتنی بارسێلۆنا و په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی پی ئێس جی، بیر له یانه‌یه‌كی دیكه بكه‌ینه‌وه، ئێستا تاكه ئامانجی نێیمار پێداگیری و ئارامگرتن و به‌رده‌وامییه له پاریس سانجێرمان.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی ده‌ركه‌وت، دواتیر له 2013 روویكرده به گرێبه‌ستێكی ناڕوون روویكرده بارسێلۆنا، دوای تێپه‌ڕبوونی سێ وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ره‌و یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆچی كرد، له ئێستاشدا به‌رده‌وام ده‌نگۆی چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید ده‌وروژێنن.
.jpg)