ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی كردووه
ڤاڵڤێردی سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه و یه‌كه‌مجاره به‌م پێكهاته‌یه یاری ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، پێش یارییه‌كه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌مشه‌و پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا و ریال مۆرسیای له جامی شای ئیسپانیا بڵاو كردۆته‌وه، كه تێیدا ڤاڵڤێردی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 29 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ماركا پێكهاته‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه خستبووه ڕوو.
گۆڵپارێز: سیلیسن
به‌رگریكاران: سێمیدۆ، پیكێ، ڤێرمایلین و لوكاس دین
ناوه‌راستكاران: ئالینا، بۆسكێتس، دینیس سوارێز و ئالێكس ڤیدال
هێرشبه‌ران: پاكۆ ئالكاسێر و دیۆلۆفیۆ
یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان: پاوڵینهۆ، سێرجی رۆبێرتۆ، كۆستاس، ئۆرتۆلا و ئارنیاز.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 09:30ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر میوانداریی ریال مۆرسیا ده‌كات، بارسا له یاری چوون به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.
