پارتی و كۆمەڵ لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان ھاوڕان
كۆمسیۆن بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنهكان ئامادهیه
K24 - ھەولێر
پارتی و كۆمەڵی ئیسلامی لەم چەند ساڵەی رابرودوودا لەسەر چەندین پرس رای جیاوازیان ھەبووە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەیەك كاتدا ھاوڕان و داوا دەكەن ھەر سێ ھەڵبژاردن پێكەوە ئەنجام بدرێت، جگە لەوەی كۆمەڵی ئیسلامی دەیەوێ دۆخی سیاسی لەگەڵ عێراق یەكلا بكرێتەوە پاشان ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، كۆمسیۆنی باڵاش ئامادەیی خۆی رادەگەیەنێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.