مۆندیالی یانه‌كان به به‌شداری 8 یانه نزیكبۆته‌وه
ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌ربژێرێكی به‌هێزه
هه‌فته‌ی داهاتوو جامی جیهانی یانه‌كانی 2017 به به‌شداری 8 یانه‌ی پاڵه‌وانی كیشوه‌ره‌كان له وڵاتی ئیمارات ده‌ستپێده‌كات و یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌ربژێری سه‌ره‌كییه.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 6/12 جامی جیهانی یانه‌كان ده‌ستپێبكات كه پێكهاتوون له یانه‌ی (ئۆكلاند سیتی نیوزله‌ندا)، (ئۆراوا رێدز ژاپۆنی ـ پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئاسیا)، (ویداد به‌یزاوی مه‌غریبی پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌فریكا)، (باتچۆكای مێكسیكۆ ـ نوێنه‌ری ئه‌مریكای باكوور)، (گریمۆی به‌رازیلی پاڵه‌وانی ئه‌مریكای باشوور)، (ریال مه‌دریدی ئیسپانی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا)، (جه‌زیره‌ی ئیماراتی میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه).
بڕیار یاری كراوه‌نه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه له یاریگه‌ی (بن زاید) له ئیمارات به یاری نێوان یانه‌ی ئۆكلاند سیتی و جه‌زیره‌ی ئیمارات ده‌ستپێبكات، براوه‌ی یارییه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆراوا رێدزی ژاپۆنی ده‌بێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی ویدادی مه‌غریبی و باتشۆكای مێكسیكۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌ی ئه‌م یارییه له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیال رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌بێته‌وه، یارییه‌كه‌ی یانه‌ی شایانه‌ی ئیسپانیا ده‌كه‌وێته رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو.
