ئوسامه "بن لادن" له به‌غدا مرد .. فریا نه‌كه‌وت ناسنامه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه
بڕیاربوو له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ناسنامه نوێیه‌كه‌ی به ناوه تازه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگرێته‌وه به‌ڵا كۆچی دوایی كرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌نجه‌ی كه پێشتر به‌ناوی ئوسامه بن لادن بوو و له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی عێراقیدا ئاماژه به‌ناو و نه‌هامه‌تیه‌كانی كرابوو، شه‌وی رابردوو له شاری به‌غدا به‌هۆی لێدانی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا.
ئوسامه بن لادنی عێراقی له‌دایكبووی ساڵی 2003 یه و، به‌هۆی پاشناوی "بن لادن" كه ئه‌و كات باوكی به شانازیه‌وه ناوی لێنابوو، له ژیانێكی پڕ كێشه‌ی ده‌روونی و نه‌هامه‌تیدا ده‌یگوزه‌راند.
دوای چه‌ندین جار هه‌وڵدان، توانی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت بۆ گۆڕینی ناوه‌كه‌ی، به‌ڵام له یه‌كه‌م رۆژی كاركردنیدا له‌كاتی ده‌رچوونی له ماڵه‌وه، لێدانێكی كاره‌با له چاره‌نووسی بن لادن نووسرابوو و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
بڕیار بوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بن لادنی عێراقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان ناسنامه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوه تازه‌كه‌یه‌وه كه (ئه‌حمه‌د حوسێن) بوو وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام له ژیان جیا بووه‌وه.
.jpg)