3 ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید له یانه‌كه‌یان داده‌بڕێن
ریال مه‌درید بۆ یاری داهاتوو كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه زێدان پێش یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه له لالیگا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی دا و پێشبینی ده‌كرێت له 3 یاریزانی بێبه‌ش بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 30 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دیسان پێكانه‌كه‌ی گاریس به‌یل سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و هاوشانی دانی كارڤاخاڵ به‌شداریی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌ی ریال مه‌دریدیان نه‌كردووه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ماركۆ ئاسێنسیۆ هێشتا به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه و به ته‌نیا مه‌شقی كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه هێشتا گومان له به‌شداریكردنی سێرخیۆ رامۆس ده‌كرێت بۆ یاری داهاتوو، به‌وپێیه‌ی لووتی شكاوه و به‌شداریكردنی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش زێدان ده‌خاته بارودۆخێكی سه‌خت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ده‌كرێت بۆ یاری رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له لالیگا، ئه‌و 3 یاریزانه نه‌توانن له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی زێدان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو گه‌شتی هه‌رێمی باسك بكه‌ن كه بڕیاره یارییه‌كه له كاتژمێر 10:45 خولهك به كاتی باشووری كوردستان به‌رێوه بچێت.
