به وێنه... ئەو 5 گرێبەستەی پریمەرلیگیان ھەژاند
ئهو 5 ئهستێرهیهی زیاتر لهوهی پێشبینی دهكرا دهركهوتن
لە ھاوینی ڕابردوودا یانەکانی پرێمەرلیگ، لە پێناو بەھێزکردنی تیپەکەیان چهندان گرێبەستیان ئەنجامدا، کە ھەنێکیان چاوەڕێی زۆریان لێدەکراو، کەچی پێیشبینیەکان وا دەرنەچوون، بەڵام بەشکێکیتریان زۆر لەوەی چاوەڕوان دەکرا دهركهوتن و بوونە باشترین گرێبەستی یانەکیان لە ئێستادا، لێرەدا ئەو پێنج گرێبەستە دەخەینەڕوو، کە سەرکەوتووترین گرێبەست بوون.
1ـ محەمەد سەڵاح، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لە گەڵ لێڤەرپول لە پرێمەرلیگ پێشکەشی دەکات, زۆربەی سەرنجەکانی بۆلای خۆی راکێشاوە، زیرەکی یاریزانەکە لەوەدایە توانیویەتی بە خێرای خۆی لەگەڵ پلانەکانی یرۆگن کلۆپ بگونجێنێ، فرعهونه میسرییەکە له پرێمهرلیگ به 12 گۆڵ پێشهنگی خولهكهی گرتووه و له چامپیۆنزلیگیش 5 گۆڵی له 5 یاری كردووه.

2- باسکاڵ گرۆس، لە ھاوینی ڕابردوودا لە یانەی ئەنگلۆشتادی ئەڵمانیەوە ڕوویکردە بڕایتۆنی ئینگلیزی, کە نرخەکەی تەنھا 2.7 ملیۆن پاوەند بوو، بەڵام لەگەڵ یانەکەی باشترین ئاست نیشان دەدات و بە گرنگترین رەگەزی سەرەکی بڕایتۆن دادەنرێت، تا ئێستا لە کۆی 14 یاریی بۆ یانەکەی 3 گۆڵی تۆمار کردووە و 5 گۆڵیشی بۆ ھاورێیهکانی دروستکردووە.
.jpg)
3- نێمانیا ماتیچ، چێڵسی زەرمەندی یەکەم بوو کاتێک ماتیچی سڕبی فرۆشتە مانچێستەر یونایتد، لە کاتێکدا شەیتانەسوورەکان زۆر سوودیان لە تواناکانی ئەو کوڕە سڕبییه بینیوە، بە تایبەت لە ڕووی ھونەری تەکتیکیەوە کە لە ھێڵی نازەڕاست کێشەکانی مۆرینھۆی چارەسەر کردووە.

4- ریچارد لیسۆ، لە یانەی فلۆمێنزی بڕازیلیەوە ھاتۆتە واتفۆرد، لە ئابی ڕابردوو ئەم گرێبەستە بە بڕی 11.16 ملیۆن پاوەند ئەنجام درا، یاریزانەکە زۆر بە خێرای متمانەی راھێنەری بەدەستھێنا و بۆتە ئەندامێکی سەرەکی ئەنجامە باشەکانی تیپەکەی، لە کۆی 14 یارییدا 5 گۆڵی تۆمارکردووە, 3 گۆلیشی بۆ ھاورێیهکانی کردووە.

5- سیاد کۆلاسیانچ، ئاڕسێناڵ بەخۆرای تواناکانی ئەو یاریزانە بۆسنەی بەدەستھێنا، کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ شاڵکێی ئەڵمانی بە کۆتا ھات، بەڵام یاریزانەکە بوونی خۆی سەلماند و بووە یەکێک لە باشترین گرێبەستەکانی ئێستای پرێمەرلیگ، کاتێک گەنەرز کێشەی لە باڵی بەرگری چەپ یان دڵی بەرگری دەبێت ئەو ئامادەیە بۆ چارسەر کردنی، لە 12 یارییدا بەشداری کردووە و گۆڵکی تۆمار کردووە، 3 ئهسیستی بۆ هاوڕێیهكانی كردووه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم