ڤيديۆ.. به "موعجيزه" نه‌يكوشت
ياده‌وه‌رى له‌ده‌ستداوه و تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگيركراوه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ريتانيا كامێراكانى چاودێرى ديمه‌نى رووداوێكى شۆكهێنه‌رى هاتوچۆيان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسامييه ئه‌و هاووڵاتييه‌ى ئۆتۆمبێل لێى ده‌دات له ژياندا ماوه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتييه‌ك له كاتى په‌ڕينه‌وه‌دا ئۆتۆمبێلێك به خێراييه‌كى زۆر لێى ده‌دات و شوفێره‌كه راده‌كات.
دواى ساڵێك له رووداوه‌كه، جارێكى ديكه پۆليس دۆسييه‌كه‌ى هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌و پێيه‌ى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كه شوفێره‌كه‌يه ده‌ستگيركراوه.
پۆليس ئاشكرايكردووه، ئه‌و تۆمه‌تباره به هۆى سه‌رپێچييه‌كى ديكه‌وه ده‌ستگيركراوه و كاتێك گرته ڤيديۆييه‌كه‌ى پيشاندراوه، دانى به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و له هاووڵاتييه‌كه‌ى داوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى رانه‌گرتووه.
ليزا باين، هاوسه‌رى ئه‌و پياوه‌يه كه ئۆتۆمبێل لێى داوه و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: هاوسه‌ره‌كه‌م ئێستا ره‌وشى باشه به‌ڵام سڵ له زۆر شت ده‌كاته‌وه.
گوتيشى: هێشتا به ده‌ست ئازار و له‌ده‌ستدانى بيره‌وه‌رييه‌وه ده‌ناڵێنێ و هه‌ندێك كات هه‌موو شتى له بير ده‌چێته‌وه.
