ئايدز ته‌نگ به ئه‌وروپا هه‌ڵده‌چنێت
له سه‌دا 80ى تووشبووه‌كان له ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵاتن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهان له راپۆرتێكدا ئاشكرايكرد، ژماره‌ى تووشبووانى نه‌خۆشى له‌ده‌ستدانى به‌رگرى له‌ش (ئايدز) زياتر بووه.
ئه‌مڕۆ له رۆژمێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئايدزه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهان، بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشييه‌كه له ئه‌وروپا زۆر خێرايه.
رێكخراوه‌كه داواشيكردووه، هاووڵاتيان هانبدرێن پشكنين بۆ خۆيان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له پقۆناغه سه‌ره‌تاييه‌كانى تووشبوونه‌وه هه‌وڵى چاره‌سه‌ريان بدرێت.
راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، ژماره‌ى تووشبووان له 2016دا به ئه‌ندازه‌ى 160 هه‌زار كه‌س له 53 وڵاتى خۆرئاوادا كه 900 مليۆن كه‌س تێياندا ده‌ژيت زيادى كردووه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له سه‌دا 80ى تووشبووه‌كان له ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵاتن.
له رووسيا تووشبوون به‌و نه‌خۆشييه گه‌يشتووه‌ته رێژى له سه‌دا 13.6.
راپۆرته‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، گرنگترين شت بۆ فرياكه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى تووشبووه‌كان زوو ده‌ستنيشانكردنى نه‌خۆشييه‌كه‌يه. هه‌ر بۆيه داواى له حكومه‌تى وڵاته‌كان كردووه له‌و رووه‌وه هه‌نگاوى جدى بنێن بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و نه‌خۆشييه.
نه‌خۆشى ئايدز له رێگه‌ى ڤايرۆسێكه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه به HIV ده‌ناسرێت و به هۆيه‌وه كه‌سى تووشبوو به‌رگرى جه‌سته‌ى له ده‌ستده‌دات و ده‌يپووكێنێته‌وه.
رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا 37 مليۆن كه‌س له جيهاندا گرفتارى ئه‌و ڤايرۆسه بوون، كه زۆربه‌يان له وڵاتانى هه‌ژارى ئه‌فريقادان.