بووكه‌ڵه سێكسييه‌كان مرۆڤ تووشى لادان و په‌ڕگيرى ده‌كه‌ن
ره‌نگه هه‌ندێك شت بكه‌ن، مرۆڤى ئاسايى نه‌يكات، ته‌نانه‌ت ره‌نگه واى لێبێت له‌سه‌ر خواستى كه‌سه‌كان بووكه‌ڵه‌ى دياريكراو درووستبكرێت
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، زۆربوونى خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى بووكه‌ڵه‌ى سێكسى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت، به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و بووكه‌ڵانه رووبه‌ڕووى حاڵه‌تى لادانى سێكسى و په‌ڕگيرى ببنه‌وه.
ئه‌و شاره‌زايانه باسيان له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر چى بووكه‌ڵه‌كان له ئێستادا زۆر پێشكه‌وتوو نيين و تواناى زۆر شتيان پێ نه‌دراوه، به‌ڵام بۆ داهاتوو به گوێره‌ى پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژى ئه‌گه‌ر هه‌يه ئه‌وانيش تايبه‌تمه‌ندييان گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت و بتوانن خواستى هه‌ندێك كه‌س دابين بكه‌ن.
نيل ماك ئارسه‌ر و ماركى تويس، له زانكۆى مانيتوباى كه‌نه‌دا له راپۆرتێكدا بڵاويانكرده‌وه، كه ئێمه پێويستمان به‌وه‌يه ئاماده‌بين بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ديارده‌يه‌كى نوێ كه ئه‌نجامى ناجۆرى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وان باسيان له‌وه‌شكردووه، له داهاتوو بووكه‌ڵه‌كان تايبه‌تمه‌ندى زۆرتر و پێشكه‌وتووتريان بۆ زياد ده‌كرێت به جۆرێك ره‌نگه هه‌ندێك شت بكه‌ن، مرۆڤى ئاسايى نه‌يكات، ته‌نانه‌ت ره‌نگه واى لێبێت له‌سه‌ر خواستى كه‌سه‌كان بووكه‌ڵه‌ى دياريكراو درووستبكرێت، به جۆرێك زۆر كه‌س ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كردارى سێكس له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆبۆتانه تاقيبكاته‌وه.
ئه‌و شاره‌زايانه هۆشداريشيان داوه، كه په‌ره‌سه‌ندنى به‌كارهێنانى ئه‌و بووكه‌ڵانه كێشه‌ى جياجيا به‌دواى خۆي‌دا ده‌هێنێت و پێويسته پسپۆڕانى ته‌ندرووستى ئاماده‌كارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى حاڵه‌ته‌كانى لادانى سێكسى سه‌باره‌ت به بوكه‌ڵه‌كان بكه‌ن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان بده‌ن.