زێدان: ناتوانم وادەی گەڕانەوەی بەیل بۆ یاریکردن دەستنیشان بکەم
زێدان بۆچوونی خۆی له بارهی یارییهكهی سبهی راگهیاند
زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید له بارهی یارییهكهی سبهی دهڵێت: یارییەکی سەخت و بەهێز لە سان مامێس چاوهڕێمان دهكات، بەڵام ئێمە بە تامەزرۆیی و بەهێزەوە بۆ یارییەکە دەچین و هیچ هەست بە دوودڵی ناکەین و کۆمەڵێک یاریزانی باشمان هەیە.
ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی، 1 دێسێمبهری 2017، زینهدین زێدان راهێنهری یانهی ریال مهدرید له پرێس كۆنفرانسێكدا جهختی لهوه كردهوه كه سێرخیۆ رامۆس بۆ یارییهكهی سبهی بهرامبهر بلباو ئامادهیه.
زیزۆ گوتیشی: سێرخیۆ رامۆس زۆر بە ئاسایی راهێنانەکانی ئەنجام دا و بۆ یارییەکەی بلباو ئامادەیە.
زیزۆ له بهرسیڤێكی رۆژنامهنووساندا دهڵێت: گاریس بەیل پێکانی نییە، بەڵکو لە ماسوڵکەکانی هەست بە ئازار دەکات و نامانەوێت سەرکێشی بە تەندروستی بکەین، تاکو سەد لە سەد ئامادە نابێت، یاریی پێ ناکەین، هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ کاتی گەڕانەوەی بەیل بۆ یاریکردن، بەڵام هیوادارم بتوانین هەفتەی داهاتوو سوودی لێ ببینین.
زیزۆ زیاتری گوت: هیچ شتێکی مەترسیدار لەبارەی پێکانەکەی بەیل لە ئارادا نییە، دەبێت بەردەوام ئێمە ئەرێنی بیر بکەینەوە، بەیل یاریزانێکە زۆرتر پشت بە توانای جەستەیی دەبەستێت، بۆیە ناتوانین یاریی پێبکەین تاکو هەست بە ئازار بکات.
زیزۆ سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانانیش جارێک زووە قسەی لەبارەوە بکەین، با چاوەڕێ بکەین بزانین چی روودەدات، کیپا لە ئاتڵێتیک بلباو گۆڵپارێزێکی باشە، ئەویش وەکو زۆر یاریزانی دیکە شایستەی ئەوەیە لە ریال مەدرید یاریی بکات، بەڵام من لە نێوان ناڤاس و کیپا هەر ناڤاس هەڵدەبژێرم، چونکە هەمیشە یاریزانەکانی خۆم پێباشترە، نامەوێت قسە لەبارەی یاریزانی یانەکانی دیکە بکەم.
ریال مەدرید سبەی شەممە کاتژمێر 10:45 خولهكی شەو لە یاریگەی سان مامێس دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بلباو و پێش ئەم یارییە بە 27 خاڵ لە لە پلەی چوارەم دێت.
