ئێران وه‌رزشوانێكی پیاو ناچار ده‌كات له‌چك له‌سه‌ر بكات
له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر ساده
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا، كه ته‌نها له ئێران رووده‌دات، به‌رپرسانی ئێران، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند بۆ یاری "كهبادی"، كه پیاوه، ناچار ده‌كه‌ن له‌چك له‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو یاریگایه‌كی تایبه‌ت به خانمان.
رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتییه‌كه، سامبراش فۆنشۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی تایلاند بۆ یاری كهبادی، ناچار ده‌كه‌ن، له‌چكه‌كه‌ی بخاته سه‌ر، ئه‌مه‌ش تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو یاریگاكه و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.
وێنه‌ی ئه‌و راهێنه‌ر پیاوه به له‌چكه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه و به‌كارهێنه‌رانیش له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئێران، به ئابڕووچوون، وه‌سفی ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د ره‌زا مه‌قسوودلو، به‌رپرسی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وان ئه‌و راهێنه‌ره‌یان ناچار كردبێت له‌چك بخاته سه‌ری، به‌ڵام سامبراش فۆنشۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژاردنی تایلاند، ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كاته‌وه و به رادیۆی فه‌ردای ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، دووجار و به به‌كارهێنانی دوو له‌چك، به ره‌نگی جیا، رێگه‌ی پێدراوه بچێته ناو یاریگا، كه له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی ئێرانی بووه.
وه‌رزشی كهبادی چییه؟
كهبادی، وهرزشێكه به كۆمه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت و له باشووری ئاسیا سه‌ریهه‌ڵداوه و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره، له هه‌ریه‌ك له به‌نگلادیش و په‌نجابی هیندستان، به وه‌رزشێكی نیشتمانی داده‌نرێت.
له‌و یارییه‌دا، دوو تیمی 7 یاریزانی یاری ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕی یاریگاكه 12.5 * 10 مه‌تر ده‌بێت، واتا نیوه‌ی یاریگه‌ی یاری سه‌به‌ته، یارییه‌كه دوو تایمه و هه‌ر تایمێكیش 20 خووله‌كه.
یارییه‌كه بریتییه له هێرشبردن و به‌رگریكردن، ئه‌وه‌ی هێرش ده‌كات، ته‌نها به ده‌ست لێدان له یاریزانه‌كانی به‌رامبه‌ری خاڵ كۆده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌وانه‌ی به‌رگری ده‌كه‌ن، ده‌بێت یاریزانه‌كه بگرن.
.jpg)
.jpg)