عێراق ده‌زانێ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له كوێیه
یه‌حیا ره‌سووڵ شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق، له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش رایگه‌یاندووه: "ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی هێشتا زیندووه‌و له نزیك سنووره‌كانی عێراق و سووریا خۆی حه‌شارداوه".
یه‌حیا ره‌سووڵ به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی گوتووه: "زانیاری زۆرمان هه‌یه كه هێشتا به‌غدادی ده‌ژی و له‌نێوان سنووره‌كانی عێراق و سووریا و ناوچه بیابانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، تا ئێستا شانه‌ی نوستووی داعش له‌و ناوچانه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و گوته‌بێژه سه‌ربازییه، زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه "به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو، له‌نێوان ناوچه‌كانی قائیم له پارێزگای ئه‌نبار و شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا له كه‌ناراوه‌كانی رووباری فوراته".
به‌ڵام یه‌حیا ره‌سووڵ هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و شانه نوستووانه‌ی داعش رانه‌گه‌یاند، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت گوتوویه‌تی: "به ده‌یان كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێن، به‌غدادی زیندووه‌و وه‌ك مشك له ژێرزه‌مینی ناوچه چۆڵه‌كاندا ده‌ژی، هه‌ندێك جار جلوبه‌رگی جوتیاره‌كان و ژنان ده‌پۆشی له كاتی گواستنه‌وه‌یدا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه".
به‌ڵام رۆژی 25/11/2017 سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی گوتبووی: "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له‌لای هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌و تا ئامانجه‌كانی خۆیانی پێ نههێننهدی نایكوژن، ئه‌گه‌ر كوشتیشیان، له ئۆپراسیۆنێكی هۆلییوودی سه‌رنجڕاكێشدا ده‌یكوژن تا جیهان باوه‌ڕ به‌و چیرۆكه ئه‌مریكییه بكات".
سه‌ره‌رای ئه‌و زانیارییانه، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا دوایین نامه‌كانی به‌غدادی بۆ سه‌ركرده‌كانی داعش له لیبیا ئاشكرابوون، كه ته‌مه‌نی كۆنترینیان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا بووه‌و داوا له سه‌ركرده‌كان ده‌كات، باشووری لیبیا بكه‌نه مۆڵگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی رێكخراوه‌كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانه‌وه، تا له‌وێوه تونس و میسر و جه‌زائیر بكه‌نه ئامانجی داهاتوویان.