ئەردۆغان سكاڵا تۆمار دەكات

خێزانی ئەردۆغان داوای قەرەبوو دەكەن

K24 - ھەولێر

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەسە نزیکەکانی ئه‌وانه‌ی ناویان لە لایه‌ن كه‌مال کڵچدارئۆغڵودا ھاتووە، كه‌ پاره‌یان له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵگرتووه‌، بەداواکردنی قەرەبوو بەبڕی ملیۆنێک و 500 ھەزار لیرەی تورکی سکاڵایان لەسەر کڵچدارئۆغڵو تۆمارکرد.

پارێزەرانی ھەریەک لە ئەردۆغان، کوڕەکەی بوراک ئەحمەد ئەردۆغان، زاواکەی زیا ئیلگەن و براکەی مستەفا ئەردۆغان، سکاڵانامەیەکیان پێشکەش بە دادگای ئیستانبوڵ کرد.

لە سکاڵانامەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە کە کڵچدارئۆغڵو لە 28ی تشرینی دووەم، ئەردۆغان و کەسە نزیکەکانی به‌ هه‌ڵگرتنی پاره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا تۆمه‌تبار كردبوو.