وهرزی نوێی خولی نایابی كوردستان به بهشداریی 9 یانه بهڕێوه دهچێت
وادهی دهستپێكی خولی نایابی كوردستان گۆڕانكاری تێدا كرا
وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە بەشداریی نۆ یانە بەڕێوە دەچێت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانیش وادەی دەستپێکی خولەکەی دەستکاریی کرد.
ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بڕیاری دا، بەهۆی بەشداریی نەکردنی یانەکانی کەرکووک، گازی باکوور و سیروانی نوێ، وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە بەشداریی 9 یانە بەڕێوە بچێت، دوای ئەوەی یانەکانی نەورۆز و شێروانە بڕیاریان دا بەشداریی خولەکە بکەن، کە پێشتر داوایان کردبوو خولەکە دوابخرێت یان ئەم وەرزە بەڕێوە نەچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریشی دا رۆژی 1ی فێبرایەر وەرزی 2018/2017ی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە بچێت، لە کاتێکدا پێشتر بڕیاری لێدرابوو 2018/1/21 خولەکە دەستپێبکات.
یانەکانی هەولێر، هەندرێن، برایەتی لە هەولێر، یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و ئارارات لە پیرمام، نەورۆز لە سلێمانی، شێروانە لە کەلار، زاخۆ و زێرەڤانی لە دەڤەری بادینان بەشداریی خولەکە دەکەن و فیدراسیۆنەکەش بڕیاری دا هەر پێنج رۆژێک جارێک گەڕێکی خولەکە بەڕێوە بچێت و خولەکەش بە شێوازی خول بکرێت.