تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان راكێشرا
واده‌ی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م گه‌ڕی خوله‌كه دیاریكرا
تیروپشكی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە بەشداریی 9 راكێشرا و واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین گه‌ڕی خوله‌كه‌ش دیاریكرا.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 2 دێسێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان به فه‌رمی له باره‌گای خۆی له هه‌ولێر تیروپشكی وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی خولی نایابی كوردستانی راكێشا.
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م
زێره‌ڤانی ـ هه‌ندرێن
ئارات ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
شێروانه ـ برایه‌تی
زاخۆ ـ هه‌ولێر
نه‌ورۆز چاوه‌ڕوانه و ده‌ستپێكی خوله‌كه و یه‌كه‌مین گه‌ڕی یارییه‌كه‌ش له 1/2/2018 ده‌ستپێده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی بەشداریی نەکردنی یانەکانی کەرکووک، گازی باکوور و سیروانی نوێ، بڕیاریاندا وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بە بەشداریی 9 یانە به شێوازی خول بەڕێوە بچێت..
یانەکانی هەولێر، هەندرێن، برایەتی لە هەولێر، یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و ئارارات لە پیرمام، نەورۆز لە سلێمانی، شێروانە لە کەلار، زاخۆ و زێرەڤانی لە دەڤەری بادینان بەشداریی خولەکە دەکەن و فیدراسیۆنەکەش بڕیاری دا هەر پێنج رۆژێک جارێک گەڕێکی خولەکە بەڕێوە بچێت و خولەکەش بە شێوازی خول بکرێت..
