وێنه‌كانى ببينه.. ويستى چاوى تاتۆ بكات به‌ڵام له‌ده‌ستى دا
له پێناو تاتۆيه‌كدا چاوێكى به يه‌كجارى له‌ده‌ست دا
K24 – هه‌ولێر:
خووگرتن به لاساييكردنه‌وه و دواكه‌وتنى شته باوه‌كان، ره‌نگه زۆر جار مه‌ترسى گه‌وره‌ى به‌دوادا بێت، وه‌ك ئه‌و ژنه نمايشكاره‌ى له پێناو تاتۆيه‌كدا چاوێكى به يه‌كجارى له‌ده‌ست دا.
ژنه نمايشكارى كه‌نه‌دى چاوێكى نابينا بوو، به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌يويست تاتۆى بكات، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت و پزيشكه‌كان ناچار بوون چاوى ده‌ربهێنن.
كات گالينجرى ته‌مه‌ن 24 ساڵ له ئۆتاواى كه‌نه‌دا به‌ر له دوو مانگ ويستى سپێنه‌ى چاوى به جۆره ره‌نگێك تاتۆ بكات.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له لێدانى ره‌نگى ئه‌رخه‌وانى سپێنه‌ى چاوى چه‌پى ئه‌و مادده‌يه له چاوى وه‌ك فرمێسك دابارى و چاوى تووشى هه‌ڵاوسان بوو. به‌و هۆيه‌وه تووشى نيمچه كوێرى بوو.
دواتر ئه‌و ژنه نمايشكاره له رێى فه‌يسبووكه‌وه باسى له‌وه كردبوو، كه تووشى ئازارێكى زۆر بووه. ناتوانێت به هيچ شێوه‌يه‌ك چاوى بكاته‌وه و خه‌ريكه به ته‌واوى چاوى له‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌و ژنه نمايشكاره روونيكردووه‌ته‌وه، تاتۆ زيانێكى زۆرى به ده‌روونى گه‌ياندووه و سه‌ره‌ڕاى له‌ده‌ستدانى چاوى تووشى داڕووخانێكى رووحى گه‌وره و ته‌نانه‌ت كه‌مبوونى كێشى كردووه.
له شارى ئونتاريۆ، دواى ئه‌و چيرۆكه خه‌مناكه‌ى گالينجه‌ر پزيشكه‌كان پێشنيازيان كردووه حكومه‌ت رێگرى له تاتۆى چاو بكات و به ياسا قه‌ده‌غه‌ى بكات.