زێدان لە جامی جیھانی یانەکان 3 دەرفەتی زێرینی لە بەردەستە
دهگهڕێتهوه رێگا دروستهكهی وهرزی رابردوو كه نهێنی سهركهوتنهكانی زیزۆ بوو
تەنھا 4 رۆژماوە بۆ بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتی جامی جیھانی یانەکان لە وڵاتی ئیمارات، ریال مەدریدی پاڵهوانی وهرزی پێشوو جارێكی دیكه بەشدارە لە پاڵەوانیەتەکە، بهمهش مێرێنگێ گەشتی خۆی بۆ شاری ئەبوزەبی ئیماراتی دەکات و یاریی پێشکۆتای ئەنجام دەدات.
مۆندیالی یانەکان، بە دەرفەتێکی زێڕین دادەنرێت بۆ یانە پاشایەکانة بەتایبەت بۆ پێداچوونەوە بە گرنگرتین پەراوی پلانەکانی تیپەکەی بەر لەوەی بچێتە نێو قۆناخی یارییە یەکلاکەرەوەکان، کە زیاتر لە دوای یادەکانی کریسمسەوە دەستپێدەکەن، ههڵبهت لە جامی شای ئیسپانیدا یاریی یەکتربڕین ئەنجام دەدرێت.
مۆندیالە بچوکەکە ھەندێک کاتی به نرخ بە زیزۆی راھێنەر دەبەخشێ کە بتوانێ تیپەکەی بێنێتەوە سەر رێگای راست، یەکەم دەرفەت دەتوانێ لەم ماوەیە ئامادەکارییەکی باش ئەنجام بدات، پێچەوانەی سەرتای وەرز کە نەیتوانی بەھۆی زۆری پێکەکانەکان ئامانجی ئامادەکارییەکانی بپێکێت.
دەرفەتی دووەم، چارەسەرکردنی لاوازی ھێڵی ھێرشبردنیەتی، بهڵام لهگهڵ كردنهوهی بازاری گواستنەوەی زسانە دەتوانێت ئهم كێشهیهی به گواستنهوهی ھێرشبەرێکی تازە چارهسهر بكات، چونکە تا ئێستا مایۆڕاڵ متمانەی راھێنەری بەدەست نەھێناوە بۆ بەشداری کردن لە یارییە گەورەکان.
ھەلی سێیەم، بریتیە لە یارییردن بە یاریزانەکانی بە شێوازی نۆرە کە وەرزی ڕابردوو نھێنی سەرکەوتنی یانه شایانهكه بوو، بە پێی چاوتێبڕینی زێدان بۆ جامی شا و بوونی یارییەکانی لە لالیگا و چامپیۆنزلیگدا، داھتووی مێرێنگێ ئاسان نابینرێ.
ئامانجی سەرەکی ریال لە مۆندیالی یانەکان ھاوتاکردنەوەی ناسناوەکانە لەگەڵ بارسێلۆنای رکابەری بۆ جاری سێیهم هاوشانی بارسا.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم