كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی كوردستانه‌

بە بێ گوێگرتن لە كورد و سوننە رەوانەی پەرلەمان كرا

K24 - ھەولێر

له‌ به‌رامبه‌ر بڕینی نیوه‌ی مووچه‌ و بودجه‌ی كوردستان و زیادكردنی بۆسه‌ر خه‌رجییه‌ سیادییه‌كان كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت له‌ سێ ملیار دۆلار، به‌غدا ته‌نها نیو ملیار دۆلار بۆ كوردستان خه‌رج ده‌كات له‌و خه‌رجییانه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ره‌شنووسه‌ بودجه‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی عه‌بادی، بێ گوێدانه‌ كورد و سووننه‌، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد، له‌ كۆی خه‌رجیه‌ سیادییه‌كانی عێراق كه‌ نزیكه‌ی 40% كۆی گشتی بودجه‌ی عێراق پێكدێن، ته‌نها 665 ملیار دینار پشكی كوردستانه‌.

له‌ پڕۆژه‌كه‌دا، 190 ملیار دینار بۆ كۆبۆنی خۆراك و 193 ملیار دینار بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران، ده‌ستنیشانكراوه‌.