85 ئەفسەری توركیا دەستگیركران

لێپرسینەوە لەگەڵ 153 كەسی دیكە دەكرێت

K24 - ھەولێر

لە توركیا 85 ئەفسەر بە تۆمەتی ئەندامێتی بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن دەستگیركران. لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی داواكاری گشتی شاری ئستامبۆڵ، بەرلە چەند رۆژێك بڕیاری دەستبەسەركردن بۆ 360 كەس درابوو.

شەوی رابردوو 95 كەسیان چوونە بەردەم دادگا و 10 كەسیان بە كەفالەت ئازادكران و لەو 10 كەسەش حەوت كەسیان لە كارەكانیان پەشیمانبوونەتەوە و بەپێی یاسای توركیا ئازادكراون و 85 كەسیش بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخراوی تیرۆریستی دەستگیركران.

بڵاوكراوەتەوە، كە 17 كەسیش لە كارەكانیان پەشیمان بوونەتەوە و بەپێی یاسای توركیا ئازادكراون و تاوەكو ئێستاش لێپرسینەوە لەگەڵ 153 كەس بەردەوامە.