وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس له وازهێنانی خۆی له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات
هیشتا مانه‌وه‌ی تیله‌رسن له پۆسته‌كه‌ی ناڕوونه
K24 - هه‌ولێر:
ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راستییه‌كان له باره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی و ده‌ستنیشانكردنی مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، ده‌خاته‌ڕوو.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له باره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ راستییه‌ك له‌و راپۆرتانه‌دا هه‌ن كه له باره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، تیله‌رسن گوتی: "هیچ شتێك نییه".
له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ندی كینیدی، ریكس تیله‌رسن، به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرتانه‌ی دایه‌وه و گوتی: "خه‌ڵك پێویستی به سه‌رچاوه‌ی باشتر هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ساڵی داهاتووش ئاماده‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه بم، مادام بتوانم چالاكیم هه‌بێت و كارێك بكه‌م، لێره ده‌مێنمه‌وه، هێشتا كاری زۆرمان ماوه بیكه‌ین".
پێشتر به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی، رایانگه‌یاندبوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پرسی لابردنی ریكس تیله‌رسن، له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه تاووتوێ ده‌كات و پێشبینی ئه‌وه‌شیان كردبوو، مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، له شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت.
دواتریش تره‌مپ، له تویتێكدا، ته‌واوی ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، تیله‌رسن له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه، به‌ڵام تا ئێستا پرسی مانه‌وه‌ی تیله‌رسن له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تیله‌رسن و تره‌مپ، ناكۆكییان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش پرسی كێشه‌كانی كه‌نداو و گه‌مارۆی سه‌ر قه‌ته‌ڕ.
تره‌مپ له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندبوو، ئه‌و پشتگیری له سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه ده‌كات له به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ڕ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تێڕوانینی جیاوازی هه‌بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێشتر تیله‌رسن، له‌به‌رده‌م كارمه‌ندانی كۆشكی سپی، تره‌مپی به "گه‌مژه" ناوبردووه.