ئه‌ردۆغان تۆمه‌تی مه‌ترسیدار ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
سه‌رۆككۆماری توركیا: هیچ كه‌سێك ناتوانێت كڕنووش به توركیا به‌رێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا پێیوایه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سزایان بدات و ناوبانگی توركیا بشێوێنێ، چونكه ملكه‌چی سیناریۆكانیان نه‌بووه له ده‌ره‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌وكاته‌ی به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی پاتی داد و گه‌شه‌پێدان له شاری ئاگری قسه‌ی كرد گووتی: "ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن سزامان بده‌ن و ناوبانگمان بزڕێنن و سه‌ركۆنه‌مان بكه‌ن، چونكه په‌یڕه‌ویی له سیناریۆكانیان ناكه‌ین، كه زۆر روونه و ده‌یانه‌وێت به هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لای ئێمه ناسراون، له وڵاته‌كه‌ماندا جێبه‌جێی بكه‌ن".
سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی گرووپه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ئه‌و كارانه بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت بزانن ئه‌وان ناتوانن بمانخه‌ڵه‌تێنن".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان واشنتنی به پاڵپشتیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" تۆمه‌تبار كرووده كه پارتێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له توركیا.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "به‌شێك له‌و سیناریۆیانه‌ی دژی توركیا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، دادگاكانه دژی هاووڵاتیانی توركیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سیناریۆی درۆ داده‌رێژن و ئامانجیان ملكه‌چكردنی توركیا‌و درووستكردنی درزه له‌نێوان كۆمه‌ڵگای توركیادا، به‌ڵام هه‌موو نه‌خشه و پیلانگێڕییه‌كانیان شكست ده‌هێنێ و هیچ كه‌سێك ناتوانێت كڕنووش به توركیا به‌رێت".