به وێنه و ڤيديۆ.. ورده‌كارى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح
ئه‌مڕۆ حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن هه‌واڵى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌نيان بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن هه‌واڵى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌نيان بڵاوكرده‌وه.
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى يه‌مه‌ن كه له ده‌ستى حووسييه‌كانه له به‌ياننامه‌يه‌كدا هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه.
دوا به‌دواى ئه‌وه‌ش له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكرايه‌وه، كه تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌رمى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له ناو به‌تانييه‌كدايه و ده‌گوازرێته‌وه.
.jpg)
هاوكات ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه خاليد عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، كوڕى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، كه له‌گه‌ڵ باوكى بووه به بريندارى كه‌وتبێته ده‌ست حووسييه‌كان.
له باره‌ى ورده‌كارى كوژرانى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك له ليژنه ميلييه‌كانى سه‌ر به حووسييه‌كان به كه‌ناڵى RTـى رووسياى راگه‌ياندووه، كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نساروڵڵا ته‌قه‌يان له سێ ئۆتۆمبێل كردووه كه له رێگه‌دا بوون له سه‌نعاوه بۆ مه‌ئره‌ب و له ناوچه‌ى حولان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ى گرووپه‌كه‌وه.
گوتيشى: سه‌ره‌نجام توانرا زۆرينه‌ى سه‌رنشينانى ئۆتۆمبێله‌كان بكوژرێن.
ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش له ئارادايه كه عارف زوكى ئه‌ميندارى گشتى پارتى كۆنگره‌ى گشتيى گه‌ل كه پارته‌كه‌ى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى به بريندارى كه‌وتبنه ده‌ست حووسييه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح به فيشه‌كى قه‌ناس كه به‌ر سه‌رى كه‌وتووه، كوژراوه.