100 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی عێراقی كه بتوانێت له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی یه‌ك لاپه‌ڕه‌ییدا سه‌ركه‌وتوو بێت
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی: ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنهوهیێكهوه ته‌حه‌دای ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بكه‌م كه لافی بڕوانامه‌ی دكتۆرا لێ ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
"دیاریه‌كی 100 ملیۆن دیناری به هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ده‌به‌خشم، كه بتوانێت ته‌نیا لاپه‌ڕیه‌ك به‌بێ هه‌ڵه‌ی رێزمانی بنووسێته‌وه". ئه‌مه قسه‌ی فایه‌ق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتاری عێراقی له هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نییه و له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی، هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی عێراقی بتوانێت له‌به‌رده‌می من لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌بێ هه‌ڵه‌ی رێنووسی و رێزمانی بنووسێته‌وه، ئه‌وا 100 ملیۆن دیناری پێ ده‌ده‌م.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقیه گوتیشی، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بیه‌وێت له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌شداربێت، خۆم بابه‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵده‌بژێرم و پێویسته له‌به‌رده‌می من ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها گوتی، ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ته‌حه‌دای ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بكه‌م كه لافی بڕوانامه‌ی دكتۆرا لێ ده‌ده‌ن، كه له‌ڕاستیدا ئاستی زانستیان زۆر نزمه.
شێخ عه‌لی گوتی "من له‌و بڕوایه‌دام هیچ په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ناتوانێت له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه به‌م ساڵانه‌ی دووایی ئاستی زانستی له كه‌رتی فێركردن زۆر دابه‌زیوه و كه‌سانی نه‌زانیش به‌ئاسانی بڕوانامه‌ی به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی كرده‌وه "رۆژانه په‌رله‌مانتاران ده‌بینم تا دوو دێر ده‌نووسن 5 هه‌ڵه‌ی رێنووسی، رێزمانی و داڕشته‌یی تێدا دكه‌ن و نازانن هه‌مزه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له‌كوێی وشه و رسته‌دا دابنێن".