گه‌نه‌ڵ ئینێرجی یه‌ده‌گێكی نوێی نه‌وتی له ته‌قته‌ق دۆزییه‌وه
قوڵی بیرە نەوتەكە زیاتر لە 3 ھەزار مەتر دەبێت
K24 - ھەولێر
له باكووری بیره نه‌وتییه‌كانی كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق، كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، بیرێكی نوێی نه‌وتی دۆزییه‌وه.
كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینیرجی رایگه‌یاندووه، له‌و كاته‌ی له باكووری كیلگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق، بیرێكی قوڵی ئاوییان لێداوه، برێكی باش نه‌وتیان دۆزیووه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت ده‌ربهێنرێت.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، قوڵی بیره‌كه، 3100 مه‌تره و ده‌توانرێت نه‌وتی لێ ده‌ربهێنرێت.
گه‌نه‌ڵ ئینێرجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌و بیره نه‌وتییه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
پیش‌تر دكتۆر عه‌لی سورداشی، پرۆفیسۆر له جیۆلۆجیای كوردستان، به كوردستان24 راگه‌یاندبوو، كێشه‌ی نه‌وتی كیڵگه‌ی ته‌قته‌ق، جوڵه‌كردنی نهوتهكهیهتی به به‌رده‌وامی، له نێوان چینه نزیكه‌كاندا.