به ڤیدیۆ.. چركه‌ساته ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ببینه
حووسییه‌كان هاوشێوه‌ی داعش خانووه‌كه ده‌ته‌قێننه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی یه‌مه‌ن، گرته‌ی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ دوای كوشتنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه له سه‌نعای پایته‌خت ته‌قێندرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سه‌ر به گرووپی "ئه‌نساڕوڵڵا"ی حووسییه‌كان، كه كه‌مینه‌ی شیعه‌ن له یه‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "خاڵی كۆتایی بۆ قه‌یرانی سه‌نعای پایته‌خت دانرا".
پارتی كۆنگره‌ی میللی، كه عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، كوژرانی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌نی راگه‌یاند و گرته‌ی ڤیدیۆیی دوای كوژرانیشی بڵاوكرایه‌وه.