ئاوارەکانی خورماتوو لەبەردەم UN ماندەگرن
زیاتر لە 70 ھەزار ھاووڵاتی خورماتوو ئاوارە بوونە
K24 - ھەولێر
ئاوارەکانی خورماتوو لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە یاداشتێکیشدا، کە لەلایەن نوێنەری ئاوارەکان خوێندرایەوە داوایان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان پێکبهێنێت.
ھەروەھا رایانگەیاند، لە ئەنجامی داگیرکردنی خورمارتوو لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق زیاتر لە 70 هەزار کوردی خورماتوو ئاوارەبوون و زیاتر لە 100 خانوو تەقێندراونەتەوە و 200 ماڵیش تاڵانکراون.