خەیری بۆزانی: هەرێمی کوردستان نموونەی پێکەوە ژیانە

"پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەیاسا مافیان پارێزراوە"

K24 - ھەولێر

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێشەنگی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانیش بەردەوام بۆ دابینکردنی مافی پێکهاتەکان کاریان کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەیاسا مافیان پارێزراوە.