مۆگرینی بۆ كوردستان24: پێویستە ھەموو پێكھاتەكانی سووریا بەشداری دانوستانەكان بن

وەزیری دەرەوەی كەنەدا: تەنھا بە ھاریکاری و گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان دەکرێت

K24 - برۆكسل

لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كەنەدا، لە وەڵامی پرسیاری كوردستان24 لەبارەی رەوشی سووریا و رۆڵی یەكێتی ئەوروپا فریدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە كوردستان24 راگەیاند: "بڕوایەکی تەواو بەھێزمان ھەیە، باس لە بەرەوپێشچونی دانوستانەکان بەسەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەجنێف پێوستە بەگفتوگۆی سیاسی بەرێوەبچن و کێشەکان چارەسەر بکرێن، ھەموو پێکھاتەکانی سووریاش بەشداربن، پێوسیتە یەکێتی و تەبایی لێکنزیك بونەوە ھەبێت".

گوتیشی: "لە ئامەدەکاریداین بۆ کۆنفرانسێك کە دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسە بکرێن، ئێمە نەك ھەر تەنیا ھاریکاری مرۆی دەکەین، بەڵکو لە خەمی خەڵکیشداین".

ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا كریستیا فریلاند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا بۆ کوردستان24 دەربارەی بەشداریکردنی کورد و پێکھاتەکان لەدانوستانەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا گوتی: "منیش پێموایە، تەنھا بەھاریکاری و گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان دەکرێت. پشتگیری تەواوی قسەکانی فریدریکا، دەکەم دەربارەی ئەو کۆبونەوەی جی سی سی، وڵاتانی ئەندام لەئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداوی عەرەبی کە بڕیارە بەرێوەبچێت، ئەوەش ئاماژەیەکی باش و سەرکەوتوو دەبێت".

راشیگەیاند: "وەکو کەنەدا سەرباری ئەوەی ھاوکاری تایبەتی سووریا کردووە، وەك چۆن ئێستا کەنەدا بۆتە ماڵی 48 ھەزار ھاووڵاتی سووری. ئێستا لە کەنەدا سوورییەکان ھاووڵاتی کەنەدان و بەشێکن لە خانوادەی ئێمە".

ئا: بارزان حەسەن