وهزیری دهرهوهی سوید بۆ كوردستان 24: پێویسته ههرێم و بهغدا دهست به گفتوگۆ بكهن
وەزیری دەرەوەی سوید بۆ کوردستان24 دەربارەی کێشەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەدوێت
K24- ههولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ریکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستی پێکرد.
لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 ، مارگۆت واڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید داوای لە ھەردوولایەنی عێراقی و ھەرێمی کوردستان کرد, دەست بە گفتوگۆ بكهن و سەرجەم کێشەکان لەرێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.
وەزیری دەرەوەی سوید ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دووبارە عێراق لە رووی سیستەمی سیاسییەوە بونیاد بنرێتەوە.
ئامانجی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ھەماھەنگی زیاتری نێوان ئەوروپا و ئەمریکا، بۆ رووبەرووبونەوەی چەند قەیران و پرسێکی جیھانی، لەوانەش: پرسی تیرۆر، قەیرانی عێراق و سوریا، پرسی وزەی ناوەکی کۆریای باکور و دۆسیهی رۆژھەڵاتی ناوەراست بەگشتی.