به فه‌رمی ماڕادۆنا بۆ 4 یاری سڕ كرا
هێرشی كردۆته سه‌ر ناوبژیوان
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیمارات، به فه‌رمی سزای سڕكردنی بۆ یاری به‌سه‌ر دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنای راهێنه‌ری یانه‌ی فه‌جیره‌ی ئیماراتی سه‌پاند.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیمارات له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌هۆی هێرشكردن و تاوانباركردنی ناوبژیوانان، بڕیاردرا به سزادانی ماڕادۆنای ته‌مه‌ن 57 ساڵ به را‌گرتن بۆ 4 یاری و پێبژاردن به 8 هه‌زار ده‌رهه‌می ئیماراتی.
ماڕادۆنا له رۆژی 17ـی مانگی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌نی یاس به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، ماڕادۆنا ناوبژیوانی به سته‌مكار وه‌سف كرد و به‌هۆیه‌وه له یارییه‌كه‌ش كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه.
.jpg)